چی دەکەیت
کام سیمبۆلە ئاماژە بە چرای بەرز واتە فول لایت دەکات ؟
چەندێك کات پێویستە بۆ کەسێك تا کاریگەری گڵاسێك مەی لە لەشی دەربچێت؟
لە ناو تونێلدا بە چرای بەرز واتا فول لایت دەڕۆیت، دەتوانیت؟
کام لەم دوو بۆردە مانای ئەوەیە کە ڕێی خێرا جیا دەبێتەوە؟
دوای پێكدادانێك شۆفێری پاسکیلەکە لاقی شکاوە، چی دەکەیت؟
دەتەوێت ڕێك بڕۆیت، دەبێت ڕێ بە ترامەکە بدەیت؟
دەبێت چرای تەم ومژی پشتەوە بەکاربهێنیت، ئەگەر بینینت لە چەند مەترکەمتر بێت؟
کەمترین ئەستووری تایە دەبێت چەند بێت ؟
لە کام شێوەی وەستانی پۆلیسەکە دەتوانیت بەردەوام بیت لە ڕۆیشتن؟
دەتەوێت ڕێك بڕۆیت، دەبێت ڕێ بە کاروانی سەربازیەکە بدەیت؟
تۆ لە ناو بازنەیەکدای واتا فلکەیەك، لە پشتەوە ئەمبۆڵانسێك دێت کە دەنگو ڕەنگی بەکارهێناوە، چی دەکەیت؟
کام بۆڕد چوونەژورەوە قەدەغەیە بۆ پیادە ؟
لە کام سایت بۆی هەیە شوێنەواری تایەی لەسەر بێت و ڕێ یەکە بەرز و نزمی تێبکەوێت؟
شێوەی ڕیزبەندی ڕۆیشتن چۆنە لێرەدا؟
دەتەوێت بە لای چەپدا بڕۆیت، شوێنەکەت باشە ؟
دەتەوێت بەلای ڕاستدا پێچ بکەیتەوە، دەبێت ڕێ بە پیادەکە بدەیت؟
شۆفێر بە ئاوێنەی چەپ چ بەشێك دەبینێت؟
دەتەوێت ڕێك بڕۆیت، دەبێت ڕێ بدەیت بە پیادەکە؟
دەتەوێت بە لای چەپدا پێچ بکەیتەوە، ڕێ بە ئۆتۆمبێلەکە دەدەیت ؟
ئۆتۆمۆبێلەکەت کەوتە ناو ئاو، چی دەکەیت؟
ڕێ بە کێ دەبێت بدەیت لێرە ؟
کام هێڵی نێو ڕێیەك کاتیە؟
چ جۆرە دەرمانێك کاریگەری دەبێت لەسەر هاژوشتن؟
کێ دواکەس (لە کۆتایی) دەڕوات؟
دەتەوێت لە چارەکی سێەمی نێو بازنەکە (فلکە) دەربچیت، لە چ شوێنێك دەبێت چرای هێما بەکاربهێنیت؟
لە کام وێنە دەبێت ڕێ بە پیادەکە بدەی
دەتەوێت لە ڕێی خێرا دەربچیت، لە کوێ دەبێت چرای هێما بکوژێنیتەوە؟
دەبێت ڕێ بە کێ بدەیت لێرە ؟
لە کاتی بوونی بیمەی گشتی واتە (فول)، کۆمپانیای بیمە قەرەبووی کێ دەکاتەوە؟
ئایا لە نێو گلاسێك بیرە کەمتر ڕێژەی کهوولی تێدایە لەچاو گلاسێ ویسکی ؟
دەتەوێت دەست پێ بکەیت بە هاژوشتن و بچیتە سەر ڕێیەکە، چ کاتێك دەبێت چرای هێما بەکاربهێنیت؟
دەتوانیت ماشێنێك کێشی 3400 کیلۆگرام بهاژووی بە مۆڵەتی شۆفێری B ؟
کێ یەکەم کەس دەڕوات؟
زۆرترین خێرایی لەسەر ئەم ڕێگایە چەندە؟
ئەم تابلۆیە )کارەباییە) مانای چیە ؟
تۆ لێرەدا پارکت کردووە، دەتوانیت؟
شێوەی ڕیزبەندی ڕۆیشتن چۆنە لێرەدا ؟
کام وێنە شێوازی ڕۆیشتنەکەی درووستە ؟
دەتەوێ بەرەو ئارنهێم (Arnhem) بڕۆیت، چی دەکەیت ؟
کام ڕێگا چاوەڕێ دەکەیت شۆفێر لە بەرامبەرت بێت
You can now review your answers, or click on END EXAM to see your results!
دەبێ برێك(ستۆپ) بگری لەبەر ئەوەی تۆپ دەبینی لە نێو جادەکە، مانای ئەوەیە کە منداڵ یاری دەکات و دەبێت پێشبینی بکەیت کە لە هەر کات و لە هەر شوێنێکدا بۆی هەیە منداڵ بێتە سەر جادە
دەبێ ستۆپ بکەی،هەر کاتێ باڵندەو ئاژەلت بینی لە سەر ڕێگاکەت دەبێت بوەستیت
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، لە بەرئەوەی جیاوازی خێرایەکەت کەمە لە گەڵ خێرایی پاسکیلەکەی پێشت
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، تا لە سەر تاسەکە تێپەڕی بە هێمنی چونکە خێرایەکەت زۆر نیە، تاسەکەش لێت دوورە
دەبێ برێك (ستۆپ) بکەی،تا بە پەلە خێرایەکەت کەم بکەیتەوە لەبەر ئەوەی نزیکی لە تاسەکە و خێراییەکەت بەرزە
دەبێ برێك (ستۆپ) بکەیت و بوەستیت تا پیادەکە بپەڕێتەوە لەبەر ئەوەی سەیرت ناکات و ئاگای لە تۆ نیە
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، خێرایتان یەکسانە لەگەڵ خێرایی ئۆتۆمبیلەکەی پێشت وە مەودای دڵنیایی گونجاوە
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، لەبەر ئەوەی خێرایەکەت یەکسانە لەگەڵ خێرایی دەرەوەی شار
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، لەبەر ئەوەی نزیك دەبیتەوە لە فلکەیەك (بازنە)
دەبێ ستۆپ بکەی بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، لەبەر ئەوەی نزیك دەبیتەوە لە فلکەیەك (بازنە) وە خێرایەکەت زۆرە
دەبێ ستۆپ بکەی، لەبەر ئەوەی نزیك دەبیەوە لە فلکەیەك (بازنە) وە دەبێت مافی ڕپیشتن بدەیت
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت لەبەر هەبوونی تەم و مژ بەڵام دیدەنت زۆر ناڕوون نیە وە هاتنی چەن ماشینێك لە بەرامبەرەوە
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت لەبەرئەوەی ستۆپ کردن دەبیتە هۆی لەدەسدانی کۆنتڕؤلت لەسەر ئۆتۆمبیلەکەت
دەبێ برێك (ستۆپ) بکەی، بەرزترین خێرایی ماشینەکەی پێشت 25 کیلۆمەترە وجیاوازی خێرایی زۆرە، هەروەها مەودای نێوانتان کەمە
دەبێ ستۆپ بکەی بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، چونکە خێرایەکەت زۆرە و مەودای دڵنیایی کەمە
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت چونکە پێچێك لە پێشتدایە، کە زۆر نزیك نیت لێی
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، خێرایەکەت یەکسانە لەگەڵ خێرایی ئەو لۆریە کە دەیەوێت بێتە سەر ڕێگاکەت
دەبێ ستۆپ بکەی لەبەر ئەوەی ڕێگای ماشێن نیە و نابێت بچیتە ژوورەوە
دەبێ پێت هەڵگری لە سەر بەنزین بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت لەبەر هەبوونی پاسکیل لە پێشت وە هاتنی پاسکیل و ئۆتۆمبیل لە بەرامبەرەوە و ڕێگاکە تەسکە بۆ هەموان
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، لەبەرئەوەی خێرایەکەت یەکسانە لەگەڵ خێرایی ڕێگاکە کە 60 کیلۆمەترە
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، خێرایەکەت گونجاوە بۆ ئەم ڕێگایە وە مەودای دڵنیایی باشە
دەبێ ستۆپ بکەی بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، لەبەر هەبوونی کرێکار کە سەرقاڵی ئیش و کارن و ئاگایان لە ڕێگاکە نیە
دەبێ ستۆپ بکەی بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت چونکە خێراییەکەت زیاترە لە خێرایی دانراو
دەبێ ستۆپ بکەی بۆ کەم کردنەوەی خێرایەکەت، لەبەر ئەوەی ناتوانی پێشبینی بکەی مناڵ چۆن هەڵسوکەوت دەکات
دەتوانی بەردەوام بی بە هەمان خێرایی خۆت، لەبەر ئەوەی لە دەرەوەی شار تۆ مافی ڕۆیشتنت هەیە نەك پاسەکە
سیمبۆلی ڕەنگی شین ئاماژە بە فول لایت دەدات
بۆ هەر جۆرێك خواردنەوەیەكی مەی جۆرە گڵاسێك هەیە وە هەر گڵاسێك لە مەی پێویستی بە یەك کاتژمێرو نیوهەیە تاوەکو لە لەشی مرۆڤ دەربچێت
بەکارهێنانی چرای بەرز لە ناو تونێل قەدەغەیە، چرای نزم (نۆڕماڵ) دەبێت بەکار بهێنیت کە دەچیتە نێو تونێلێك
ئەم بۆڕدە مانای جیابوونەوەی ڕێیگایەکی خێرایە
ناکرێت یارمەتی لێقەوماوانی پێکدادان بدەیت
ترام لە ڕێگایەکدا کە بۆڕد نەبوون وە یان هەمان بۆڕد هەبوون (یەکسان لە ماف) هەمیشە ئەو مافی ڕۆیشتنی هەیە، بەڵام ئەگەر بۆڕدی جیاواز هەبوون لە چوار ڕیانەکەدا ئەوە بە گوێرەی بۆڕدەکان مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت، واتا کێ بۆڕدی مافی ڕۆیشتنی هەیە ئەو دەڕوات
دەبێت چرای تەم و مژی پشتەوە بەکاربێنیت ئەگەر هاتوو دیدەنت لە 50 مەتر کەمتر بوو
کەمترین ئەستووری تایە کە ڕێ پێدراوە دەبێت لە 1,6 ملیمەتر کەمتر نەبێت
کاتێت پۆلیسەکە دەستی ڕاستی بەرزکردبێتەوە (کراوەبێت) واتا ستۆپ بەو شۆفێرانە دەدات کە لە پشتیەوە دێن، تۆ کە لە پێش پۆلیسەکەی دەتوانی بەردەوام بیت لە ڕۆیشتن
ئەگەر هاتوو لە چوار ڕیانێکدا بینیت یەکەم ماشینی کاروانی سەربازیەکە (دوو ئاڵای هەیە)واتا یەکەم ماشینی کاروانی سەربازیەکە هێشتا تێنەپەڕیوە ئەوە مامەڵەی وەکو هەر شۆفێرێکی لەگەل دەکرێت (واتا یاسا بەرقەرارە)، بەڵام ئەگەر یەکەم ماشینی کاروانی سەربازیەکە تێپەڕیبوو (ئەك ئاڵا دەبینی) وە هیچ بۆڕدێك نەبوو (وەیان هەمان بۆڕدتان هەبوو) ئەوە دەبێت هەموو کەسێك ڕێ بە ماشینەکانی دیکەی کاروانەکە بدات، وە ئەگەر بۆڕدی جیاواز هەبوون ئەوە بەگوێرەی بۆڕدەکە مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت
کاتێ ئەمبوڵانس هێمای تایبەتی پێکردبوو، دەبێت ڕێی بۆ بکەیتەوە، وە لەبەرئەوەی نازانرێت بە کاملا دەردەچێت بۆیە دەسوڕێمەوە لە فلکەکە تاوەکو ئەو دەردەچێت
هەر چ شتێك لە ناو بازنەی سووردا هەبوو ئەوە قەدەغەیە بۆ ئەو شتە، لەم بۆڕدە لە ناو بازنە سوورەکە پیادە هەیە واتا قەدەغەیە بۆ پیادە بچێتە نێو ئەو ڕێگایە
چونکە ئەو سایتە زۆر بەکاردێت بەتایبەتی لەلایەن لۆریەکانەوە
یاسای کاتژمێر: هەرکاتێك لە چوارڕیانێکی بە بێ بۆڕد 3 شۆفێر هەبوون وە لە 3 جادە یان کۆڵانی جیاوازی چوار ڕیانەکەوە بوون، ئەوکاتە ریزبەندی مافی ڕۆیشتن بە ڕێڕەوی میلی کاتژمێردەبێت، لەو کۆڵانەوە دەست پێدەکات کە کەسی لێ نیە، بە مەرجێك ئەو شۆفێرەی کە یەکەمە بە چەپدا نەڕوات (واتا پێچی گەورەی نەبێت)
کاتێك دوو یان زیاتر سایت (خانە) بە هەمان ڕێڕەو دەڕۆن دەبێت لای ڕاستی ڕاست بگریت، بێ هۆ ناکرێت بچیتە سایتەکانی لای چەپ
هەر شۆفێرێك لە ڕێیەکی خۆڵەوە (ئاخ – گڵ) بچێتە سەر ڕێیەکی قیرتاو دەبێت تەنها ڕێ بەو هەموو شۆفێرانە بدات کە لە چەپوو ڕاستیدا دێن. بۆ ڕێدان بە پیادە ٣ ڕەوش هەیە 1- بوونی شوێنی پەڕینەوە ) هێڵی زێبرا)، 2- بوونی بەرزی بۆ شۆفێرەکان، 3- کاتێ شۆفێرەکان پێچدەکەنەوە سەر پیادەکە)، لێرەدا هیچ لەو ڕەوشانە نیە بۆیە ڕێی پێنادات
شۆفێر بە ئاوێنەی (نەینۆکی) چەپ، چەپی خۆی بەرەو دواوە دەبینێت، واتا بەشی ژمارە 2
دانی قرش وە یان هەر جۆرە بۆڕدێکی ستۆپ پەیوەندی بە پیادەوە نیە تەنها دەبێت ڕێ بدات بە شۆفێرەکان، سێ ڕەوش هەیە کە دەبێت شۆفێر ڕێ بدات بە پیادە ئەوانیش : 1- بوونی شوێنی پەڕینەوە(زێبرا پاد)، 2- بوونی بەرزی بۆ شۆفێرەکان، 3- کاتێك شۆفێرەکان پێچدەکەنەوە سەر پیادەکە
لێرە ئۆتۆمبیلە زەردەکە لە لای چەپی تۆوە دێت بۆیە پێویست ناکات ڕێی پێ بدەی (یاسای تەنیشت)
لەکاتی کەوتنە نێو ئاوێك، باشترە هەوڵبدەیت یەکسەر دەربچیت
پاسکیلەکە بۆڕدی مافی ڕۆیشتنی هەیە، لەگەل ئەوانی تر یاسا بەرقەرارە
هێڵی زەردی پچڕاو یان نەپچڕاو لە نێو جادەیەکدا ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو ڕێیە کاری لێ دەکرێت وە دانانی ئەو هێڵانە بۆ ماوەیەکی کاتیە تاوەکو کاری نێو ئەو ڕێگایە تەواو دەبێت
تەنها جۆرە دەرمانێك و تلیاك و هەمووئەو شتانەی کە کاریگەریان هەیە لە بێهۆشی مرۆڤ
کاتێ ئەمبۆڵانس دەنگو ڕەنگی پێکردبێت مافی ڕۆیشتن بۆ ئەوە، دواتر یاسای مافی ڕۆیستن بە بێ بۆڕد بەرقەرارە
کاتێ ویستت لە بازنەیەك (فلکەیەك) دەربچیت، دەبێت چرای هێما واتا نیشانەی دەرچوون لە پێش ئەو ڕێڕەوەی کە دەتەوێ لێی دەرچی بەکاری بێنیت، واتا لە خاڵی C
لە هەردوو وێنەکەدا ڕێ بە پیادەکە نادەیت، بۆڕدی ستۆپ یان دانی قرش پەیوەندی بە پیادەوە نیە، هەروەها هیچ یاسایەکی مافی ڕۆیشتن بۆ پیادە نیە لێرەدا
کاتێك لە ڕێیەکی خێرا بتەوێ دەربچیت، دەبێت چرای هێماکەت لە دوا چوارگۆشەی سپی سەر ڕێگاکە بکوژێنیتەوە
ترام بەبێ بۆرد وە یان هەمان بۆرد هەمیشە مافی ڕۆیشتنی هەیە، لەهەمانکاتدا تۆ دەشکێنیتەوە سەر پاسکیلەکە (یاسای بەرانبەر)، بۆیە دەبێت ڕێ بە هەردووکیان بدەیت
کاتێك بیمەی گشتیت (فول) هەبوو، کۆمپانیای بیمە بە هەردوو شۆفێری کە پێکدادانیان کردووە قەرەبوو دەکاتەوە
کهوول لە هەر جۆرە گلاسێكی خواردنەوەی مەی وەك یەك وە بەهەمان ئاست کهوولی تێدایە
کاتێك دەچیتە سەر جادەیەك یان لادەدەی وە یاخود ڕێی خۆت دەگۆڕیت یان سایتەکەت دەگۆڕی دەبێت هەمیشە هێما بەکاربهێنیت
بە مپۆڵەتی B دەتوانی هەموو جۆرە ماشینێك بهاژووی تاوەکو کێشی 3500 کیلۆغرام
پاسکیلەکە، چونکە بۆڕدی مافی ڕۆیشتنی هەیە
لەبەرئەوەی ڕێیەکە تەڕەو باراناویە
کاتێك لە نێو ئەو تابلۆیە هێڵێکی سوور هەبوو واتا لەو شوێنە قەرەباڵغی و جەنجاڵی هەیە
چونکە ئەو شوێنە بەخۆی تایبەتە بە پارك کردن ، ئەو بۆڕدە ڕێگری لە پاڕك کردن دەکات لەنێو جادەکە وە لەسەر شۆستەکە.
یاسای مافی ڕۆیشتن بە بێ بۆڕد، تراکتۆرەکە لەلای ڕاستەوە دێت مافی ڕۆیشتنی هەیە (یاسای تەنیشت)، دوو شۆفێرەکەی تر لە هەمان ڕێگا دان یاسای بەرانبەر بەرقەرارە، ئەو شۆفێرەی ڕێك دەڕوات مافی ڕۆیشتنی هەیە
بە بێ هۆکار ناتوانیت ڕێگای پاسکیل بەکاربهێنیت
لە تابلۆیەکەدا دیارە کە ڕۆیشتن بەرەو Arnhem دوای پردەکە دەبێت بە لای چەپدا پێچبکەیتەوە
لۆریەکە لە لای چەپەوە دێت، دەبێت ڕێگا بدات بە هەردوو شۆفێرەکەی کە لای ڕاستی ئەون (یاسای تەنیشت)، ئۆتۆمبیلەکە پێش ماتۆڕە بچووكەکە دەڕوات چونکە ڕێك دەڕوات (یاسای بەرانبەر)